نەجمەدین كەریم: سەرچاوەی داھاتی كەركووك ھەرێمی كوردستانە
"له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ته‌نها بڕى 400 ملیۆن دینارمان لە حكوومەتی ناوەندی به‌ده‌ست گه‌یشتوه"

K24 – ھەولێر
نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند، لە ئێستادا سەرچاوەی داھاتی پارێزگای كەركووك ھەرێمی كوردستانە و له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ته‌نها بڕى 400 ملیۆن دینارمان لە حكوومەتی ناوەندی به‌ده‌ست گه‌یشتوه.
ئەم گوتانەی پارێزگاری كەركووك لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانى شارى كەركووك بوو كە ئەمڕۆ لەبارەی پڕۆژەكانی شارەكە كۆبوونەوە.
بە گوێرەی بەشی راگەیاندنی پارێزگای كەركووك: "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نەجمەدین كەریم جارێكى دیكە داواى په‌له‌كردنى كرد له ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى ئازاد كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى (حه‌ویجه) و ده‌وروبه‌رى به تایبه‌تى پاش تێكچوونى ڕه‌وشى ئه‌و ناوچانه و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتییان تیایدا و جه‌ختى كرده‌وه له كاركردن بۆ ئاماده كردنى خێوه‌تگه و كه‌مپ بۆ ئاواره‌كانى ئه‌و ناوچانه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا".
ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا پارێزگاری كەركووك گوتویەتی: "توانیمان ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى پلان دانانى عێڕاق به‌ده‌ست بهێنین و و له كۆى 150 ملیار دینار بڕیار دراوه 40% قه‌رزه‌كانیان به شێوه‌ى سه‌ند پێبدرێت به سودى 5%دا بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و فشاره‌ى له‌سه‌ریانه".
لەو كۆبوونەوەدا پارێزگای كەركووك باسیش لەوەكراوە كە 300 ده‌رزى تایبه‌تى دژه ژه‌هرى دووپشك و 100 ده‌رزى دژه ژه‌هرى مار به نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌ركووك گەیشتوەتە شارەكە، ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوو بەھۆی نەبوونی دەرزی دژە ژەھر چەند كەسێك لە سنووری كەركووك لە كاتی پێوەدانی دووپشك گیانیان لە دەستدا.