کوردستان24 وێنەی ئەو درۆنە بڵاودەکاتەوە کە ئەمشەو لە هەولێر خرایە خوارەوە

درۆنە تێکشێکندراوەکە - وێنە: کوردستان24
درۆنە تێکشێکندراوەکە - وێنە: کوردستان24

K24 – هەولێر:

دوای ئەوەی درۆنێک ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا و لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانان خرایە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 18:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی درۆنەکە لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانان خرایە خوارەوە، کەوتە نێو بارەگای فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

وەک لە وێنەکان دیارە، درۆنە تێکشکێندراوەکە پێدەچێت دروستکراوی ناوخۆ بێت و هیچ نووسین و هێمایەکی لەسەر نییە.

ئەمەش دووەم رۆژی لەسەر یەک بوو کە درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکرێت و دووبارە بخرێتە خوارەوە.

هەروەها رۆژی چوارشەممە (10ی کانوونی دووەمی 2024) بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر: 20:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

Fly Erbil Advertisment