كۆمه‌ڵه‌ی "ئافره‌ته قوربانیانییه‌كانی جه‌نگی بۆسنه" دژی خۆپیشاندانێكی لایه‌نگرانی راتكۆ میلادیچ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی "ئافره‌ته قوربانیانییه‌كانی جه‌نگی بۆسنه" سكاڵا له دژی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانێك تۆمار ده‌كه‌ن كه وه‌ك رێزگرتن بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ راتكۆ میلادیچ كه له‌لایه‌ن دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به تاوانی جینۆساید تاوانبار كراوه، رێكخرابوو.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 11ـی ئه‌یلوولی 2024) كۆمه‌ڵه‌ی "ئافره‌ته قوربانیانییه‌كانی جه‌نگی بۆسنه" له نووسینگه‌ی داواكاری گشتی بۆسنه سكاڵایان له دژی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانێك تۆمار كرد كه وه‌ك رێزگرتن بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ راتكۆ میلادیچ كه له‌لایه‌ن دادگای دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به تاوانی جینۆساید له قه‌ڵه‌م دراوه، رێكخرابوو.
میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، رێكخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه سڕبه‌كانی بۆسنه بوونه كه لایه‌نگری یانه‌ی تۆپی پێی "ئه‌ستێره‌ی سووری به‌له‌گراد"ـن و خۆپیشاندانه‌كه‌یان له سه‌ر پردی ڤیسیگراد (ڕۆژهه‌ڵات) بووه كه به‌سه‌ر رووباری ده‌رینادا درێژ ده‌بێته‌وه.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی بۆسنه له ماوه‌ی نێوان نیسان تاوه‌كوو حوزه‌یرانی 1992، هێزه‌كانی سڕبیای بۆسنه زیاتر له 1500 هاووڵاتیی موسڵمانیان له شاری ڤیسیگراد كۆمه‌ڵكوژ كرد.
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی پێشتر سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی له‌سه‌ر ژه‌نه‌ڕاڵ راتكۆ میلادیچدا سه‌پاند به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژكردنی موسڵمانانی بۆسنه به‌تایبه‌ت له سریبرینتسا له رۆژهه‌ڵاتی بۆسنه، كه تێیدا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س له ته‌ممووزی 1995ـدا به ده‌ستی سڕبه‌كانی بۆسنه جینۆساید كران.