فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: له رێگه‌ی 100 مووشه‌كه‌وه حوسییه‌كان به‌ئامانج گیراون
K24 – هەولێر:
فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له رێگه‌ی 100 مووشه‌كه‌وه، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر 60 ئامانج له 16 پێگه‌ی سه‌ربازی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ لیكسۆس گرینكویتش فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024 رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆسه‌ر حوسییه‌كان، بنكه‌كانی عه‌مباركردنی چه‌ك، سیسته‌می مووشه‌ك و درۆنه‌كانی به‌ئامانج گرتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌ند شارێكی یه‌مه‌ن، پێگه سه‌ربازییه‌كانی حووسییه‌كانی به ئامانج گیراوه.
پێشتریش به‌رپرسێكی باڵای پێنتاگۆن رایگه‌یاندبوو، لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (كه ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرێت) فه‌رمانیكرد هێرشبكرێته‌سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
پێشتریش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گروپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لەئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومانکردووە.
سەرۆکی ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌شی گوتبوو، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لەئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.
هاوکات، ریشی سووناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوەکردەوە، هێرشکردنە بنکەی حوسییەکانی نزیک لەئێران لەناو خاکی یەمەن گرنگ و لەجێگەی خۆیدابوو.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمه‌ریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، دانیمارک، ئەڵمانیا،هۆڵندا،نیوزیلاند، کەنەدا، بەحرەین و کۆریای باشوور راگەیەندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا باسیان لەوەکردووە، حوسییەکان لەمانگی نۆڤەمبەرەوە 27 جار هێرشی بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لەدەریای سوور ئەنجامداوە، ئەوانیش سوورن لەسەر دابینکردنی ئاسایشی ئەو دەریایە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤازیلی نێبزینیا نوێنەری رووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان داوای‌کرد، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەرباری هێرشی ئەمه‌ریکا و بەریتانیا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن ئەنجامبدات.
نوێنەری رووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوەشکردەوە، کێشەکانی دەریای سوور بەرێگەی سەربازی چارەسەرناکرێن، بەپێچوانەوە پەنابردن بۆ رێگەی سەربازیی دەبێتە هۆکاری دروستبوونی قەیران و نائارامی زیاتر لەناوچەکە.