وه‌زیرانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
وه‌زیرانی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌وڵی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگییه ته‌ندروستییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دابینكردنی پشكی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی گشتی عێراق.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ستن به دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له میانی یاسای بوودجه‌ی گشتییه‌وه بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابین كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك بابه‌ت و پڕۆژه‌ی نیشتمانی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی كه‌رتی گشتیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی كه‌رتی تایبه‌تیشدا كاریان كردووه به‌تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ناو بازاڕ و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و دابینكردنیان.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌هۆی یاسای چاكسازییه‌وه كۆنتڕۆڵكردن ده‌رمان له‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا قۆناغی زۆر باشی تێپه‌ڕاندووه.
روونیشیكرده‌وه كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ده‌رمان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و بابه‌تی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئاواره و پهناههندهكانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق تاوتوێ كردووه و هه‌ردوولا جه‌خیتان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كردووه‌ته‌وه بۆ پێشخستنی بواری ته‌ندروستی.
له‌لای خۆیه‌وه ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سوورن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ساڵح حه‌سناوی روونیشیكرده‌وه له‌میانی سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ته‌وه‌رێكیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كردووه به‌تایبه‌ت پرسی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان و چۆنیه‌تی كۆگاكردنی ده‌رمان و پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستی و پشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ‌دا.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌می 2024) ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه ته‌ندروستییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ته‌ندروستیدا به‌رفراوانن و به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوته‌ریب بوو.
ساڵح حه‌سناوی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی زانستی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و كۆلێژی پزیشكی له هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستانه و بڕیاریش وایه به‌شداری له یه‌كێك له پانێڵه‌كاندا بكات. هاوكات خۆشحاڵی خۆی به ئاماده‌بوونی له هه‌ولێر ده‌ربڕی.
له‌لای خۆیه‌وه سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆنفرانسه‌كه‌دا پانێڵی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، بواری ته‌ندروستی به‌رده‌وام پێویستی به پێشكه‌وتنی بواری زانستی و ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه به‌تایبه‌ت له گۆڕینه‌وه‌ی شانده‌كانیان. گوتیشی، ئه‌م كۆنفرانسه ده‌رفه‌تێكه بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.