سوپای چین هه‌ڕه‌شه‌ی راماڵینی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌كات

K24 - هەولێر:
سوپای چین هه‌ڕه‌شه‌ی راماڵین له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌كه‌یان، هاوكات سبه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له دوورگه‌ی تایوان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) ژانگ شیاوگانگ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تایوان كرد و و رایگه‌یاند، "له ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌دا تایوان راده‌ماڵین".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندووە "سوپای رزگاریخوازی گەلی چین لە هەموو کاتێکدا ئاستێکی بەرزی هۆشیاری دەپارێزێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بڕیار بدات بۆ راماڵینی تایوان به هه‌ر نرخ و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت.
بڕیار وایه سبه‌ی شه‌ممه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تایوان به‌ڕێوه‌بچێت كه تێیدا سێ كاندید ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن ئه‌وانیش، لای چینگ كه ئێستا جێگری سه‌رۆكی تایوانه، تسای ئێنگ وێن، كه سه‌ر به پارتی پێشكه‌وتنی دیموكراتی و لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تایله‌نده، هه‌روه‌ها یوو ئێی ته‌مه‌ن 66 ساڵی كاندیدی پارتی گه‌لی تایوان.
چین ترسی هه‌یه لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربچن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ڕه‌شه ده‌كات، هاوكات بڕیاره ئێواره ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌یان هه‌زار تایوانی به‌شداری له دوایین كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و دروشمه‌كانی (به‌ڵێ بۆ ئاشتی و نه‌خێر بۆ جه‌نگ) بڵێنه‌وه.