تایوان.. كاندیدی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا

K24 - هەولێر:
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی تایوان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا كاندیدی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به‌ڵێنی دا به‌رامبه‌ر به هه‌ڕشه و ترساندنه‌كانی چین به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نوێی تایوان به‌ڕێوه‌چوو و كه تێیدا سێ كاندید ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه‌یان كرد ئه‌وانیش، لای چینگ جێگری سه‌رۆكی تایوان، تسای ئێنگ وێن، كاندیدی پارتی پێشكه‌وتنی دیموكراتی و تایله‌ند، هه‌روه‌ها هوو یوو ئێی ته‌مه‌ن 66 ساڵی كاندیدی پارتی گه‌لی تایوان.
به‌پێی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لای چینگ به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی 40.2%ـی ده‌نگه‌كان، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستێهێناوه و هوو یوو ئێی نزیك له سیاسه‌ته‌كانی چینیش رێژه‌ی 33.2%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
چین سه‌ركه‌وتنی لای چینگ به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌بینێت، به‌وپێیه‌ی درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی تسای ئین وینگه كه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌ی تایوان ده‌كات و له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یشی به‌ده‌ستهێنا له ساڵی 2016، چین هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ تایوان پچڕاندبوو.
لای چینگ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له گوتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا رایگه‌یاند، به‌رگری له خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی چین. گوتیشی، له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین به‌رده‌وام ده‌بن.
ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کاتژمێر 8:00 بەکاتی ناوخۆی تایوان، دەرگای بنکەکانی دەنگدان کراوەتەوە و ئەمساڵ لە کۆی 23 ملیۆن و 400 هەزار کەسی تایوان، 19 ملیۆن و 500 هەزار کەس، واتە هەموو کەسێک کە تەمەنی لە سەرووی 20 ساڵەوەیە، دەتوانێت بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکات.
هاوكات دوێنێ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) ژانگ شیاوگانگ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تایوان كرد و و رایگه‌یاند، "له ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌دا تایوان راده‌ماڵین".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندبوو "سوپای رزگاریخوازی گەلی چین لە هەموو کاتێکدا ئاستێکی بەرزی هۆشیاری دەپارێزێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بڕیار بدات بۆ راماڵینی تایوان به هه‌ر نرخ و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت.
چین ترسی هه‌بوو لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربچن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو، هاوكات ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ده‌یان هه‌زار تایوانی به‌شدارییان له دوایین كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و دروشمه‌كانی (به‌ڵێ بۆ ئاشتی و نه‌خێر بۆ جه‌نگ)ـیان گوته‌وه.