فه‌ڵه‌ستین.. كچێك و كوڕێكی غه‌ززه‌یی له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كی ئاواره‌كاندا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن

K24 - هەولێر:
كچێك و كوڕێكی فه‌ڵه‌ستینی كه خه‌ڵكی غه‌ززه‌ن، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كی په‌نابه‌راندا له ره‌فه‌ح وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌هێزی ئیراده‌ی ژیان، ئه‌نجام دا.
مسته‌فا و ئه‌فنان كه ماره‌بڕی یه‌كدی بوون له‌وه‌ته‌ی رووداوه‌كانی پێش 7ـی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له‌ناو حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی په‌نابه‌ران له ره‌فه‌ح ئه‌نجام دا.
ئه‌فنانی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌دله‌یه‌كی سپی پۆشی بوو، كه به ره‌نگی سوور نه‌خشێنرابوو، هه‌روه‌ها مسته‌فا چاكه‌تێكی ره‌شی پۆشی بوو.
ئه‌فنان باسی له‌وه كردووه، به هه‌ر چۆنێك بوو توانیویه‌تی هه‌ندێك جلوبه‌رگ به‌ده‌ست بهێنێت، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ماكیاژ. ده‌شڵێت، ئاهه‌نگ و خۆڕازاندنه‌وه‌یان رێك پێچه‌وانه‌وه‌ی دیمه‌نی كوشتن، ئاواره‌بوون، برسیه‌تی و قورسی باری ده‌روونی و ژیانیانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌گه‌ڵ مسته‌فای هاوسه‌ری بڕیاریان دا به دروشمی "ژیان به‌سه‌ر مه‌رگ و جه‌نگی غه‌ززه سه‌رده‌كه‌وێت"، ئاهه‌نگه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
مسته‌فا و ئه‌فنان دواجار به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه ره‌نگی ره‌ش بوو حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان به‌جێهێشت و به‌ره‌و خێوه‌ته‌كه‌یان كه تێیدا ده‌ژین، به‌ڕێكه‌وتن.