كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پێشخرا

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پێشخرا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پێشخرا.
ئه‌و گوته‌بێژه هۆكاری پێشخستنهكهی بۆ به‌شداریكردنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس گه‌ڕانده‌وه، كه له 15ـی ئه‌م مانگه كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كات.
عه‌وادی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌مه سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه له‌مساڵدا سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه 14ـی كانوونی دووه‌می 2024) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.