حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

K24 – هەولێر:
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایده‌گه‌یه‌نێت، 100 رۆژه غه‌ززه خۆڕاگرانه به‌رامبه‌ر دووژمنه‌كه‌ی وه‌ستاوه، كه له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه. گوتیشی: "ئاماده‌ین بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل".
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 14ـی كانوونی دووه‌می 2024) حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاند، زیاتر له ملیۆنێك مرۆڤ له رووبه‌رێكی بچووك له غه‌ززه گه‌مارۆ دراون، لایه‌نه‌كانی به‌رگریش ئازایانه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
نه‌سروڵڵا گوتیشی: "به گوێره‌ی بۆچوونی ته‌واوی شرۆڤه‌كاران، ئیسرائیل له گۆڕه‌پانه‌كه هه‌ره‌سی هێناوه و زانیارییه‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ حه‌ماس ده‌شارێته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ لوبنان به‌رده‌وام دووپات ده‌كاته‌وه، بۆیه ئاماده‌ین بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤ.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه ده‌كات هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "جه‌نگ له غه‌ززه بوه‌ستێنن، ئه‌وكات قسه‌ی دیكه‌مان ده‌بێت".
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ده‌ریای سوور ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی گوتی: "ئارامبوونی ده‌ریای سوور، رووداوه‌كانی عێراق و لوبنان، په‌یوه‌ستن به راگرتنی جه‌نگ له غه‌ززه".
دوای 100 رۆژ لە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، هیچ ئاماژەیەک نییە بەم نزیکانە کۆتایی بەم کارەساتە بێت، ئەمەش بە پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئامانجی "لەناوبردنی حەماس" و رووخاندنی دەسەڵاتەکەی.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.
له‌میانه‌ی راگهیهندراوێكیشدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌ته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له فه‌ڵه‌ستین دوێنێ رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگ له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، گه‌یشته 23843 كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 60317 كه‌س و وێڕای بوونی هه‌زاران ته‌رمی دیكه‌ی غه‌زه‌ییه‌كان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا.