ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی  618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەدات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

K24-هەولێر:

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی کۆبوویەوە و بڕیاریدا، 618 ملیار دینار لەسەر خەرجی راستەقینە بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە(18ی کانوونی دووەمی 2024)، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی کۆبویەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەنێو ئەو بڕیارانەش پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گفتو گۆ کرا و بڕیاری لەسەر درا کە، بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024، هاوکات بەپێی خەرجی راستەقینە، 618 ملیار دینار بۆ  مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 ی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری پەسەندکردنی خاوەندارێتی ڕووبەری (4500) مەتر دووجایدا، لە ڕووبەری ژمارە (100/4) کە دەکەوێتە ناوچەی سێکانیان لە پارێزگای کەرکوک، بۆ ئەبرەشیەی کەرکوک و سلێمانی بۆ کلدانییەکان، هەروەها کەمکردنەوەی 50٪ لە بەهای ڕاستەقینەی خۆی، سەرباری کوژاندنەوەی 50٪ی ئەوەی ماوە، دوای هەڵسەنگاندنی نرخەکەی لە فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەت.

 

Fly Erbil Advertisment