حزبی ته‌قه‌دووم: په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دواخست

K24 - هەولێر
حزبی ته‌قه‌دووم رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هۆكاری په‌كخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو و دڵنیان كاندیده‌كه‌یان سه‌رده‌كه‌وێت.
هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ڵوێست و بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر كاندیدانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه و رایده‌گه‌یه‌نن، هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ناكۆكی نێوماڵی سووننه‌كان بووه.
هه‌رچی لایه‌نه شیعهكانیشه رایده‌گه‌یه‌نن، گه‌ڕی داهاتووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌واو جیاواز ده‌بێت و هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سووننه‌كان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ بۆ په‌رله‌مان، زياد جه‌نابی، سه‌ركرده له پارتی ته‌قه‌دووم، له‌باره‌ی ده‌نگدان به كاندیده‌كه‌یان شه‌علان كه‌ریم رایگەیاند، پرۆسه‌كه زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بووه هۆی دروستبوونی پشێوی و كۆی پرۆسه‌كه‌ی به‌لاڕێدابرد.
جه‌نابی ئاماژەی بەوەش کرد، هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هێنده‌ی دیکە دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزكرد كه دواتر به‌دواخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كۆتاییهات. دووپاتیشیده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوانی دیاریكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كه‌ن شه‌علان كه‌ریم ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت و ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، فیراس مهسلماوی ئاشكرایكردووه، له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا پاره‌ی سیاسی به‌شێوه‌ی قێزه‌ون بۆ پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاساكان به‌كارهێنرا. به‌دڵنیاییه‌وه خولی یه‌كه‌م و دووه‌می ده‌نگدان به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ك یه‌ك نابن، چونکە زۆربەی نوێنەران بە ژیاننامەی شه‌علان كه‌ریم ئاشنا نەبوون. هه‌روه‌ها لیژنه‌ی شه‌هیدانیش داوای له ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كردووه لێكۆڵینه‌وه له شه‌علان كه‌ریم بكه‌ن و له دادگای باڵای فیدراڵیش له‌دژی سكاڵا تۆماركراوه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق، عه‌لی توركی له فراكسیۆنی سادقوون ده‌ڵێت، راسته ئه‌وان ده‌نگیان به كاندیدێكی دیكه داوه، به‌ڵام لایه‌نه سووننه‌كانیش كه‌مته‌رخه‌مبوون له‌سه‌ر رێكنه‌كه‌وتنیان له‌سه‌ر یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش. توركی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دڵنیابووین له‌وه‌ی له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا كڕین و فرۆشتن به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه‌ی به‌و جۆره لێ‌كرد دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت و لایه‌نه‌كانیش له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن.