كه‌شناسی عێراق: ساڵی رابردوو 142 بوومه‌له‌رزه تۆماركراوه
K24 - هەولێر:
كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی رابردوو 142 بوومه‌له‌رزه له ناو خاكی عێراق روویانداوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو (2023)، كۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی له عێراق تۆماركراون، 311 بوومه‌له‌رزه بوونه و گوڕهكانییان له نێوان (1-2-5) پله به پێوه‌ری رێخته‌ر بووه، قوڵییهكانیشییان له نێوان (2 تاكو 34 كیلۆمه‌تر) بووه.
كه‌شناسی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی كه له ناوخۆی عێراق له ساڵی 2023 روویانداوه، 142 بوومه‌له‌رزه بووه، جیا له تۆماركردنی 115 بوومه‌له‌رزه له‌ناو خاكی ئێران، 29 له نێو خاكی توركیا، هه‌شت بوومه‌له‌رزه له نێو خاكی سووریا، 16 له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئێران – عێراق و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سنووری عێراق – توركیا یه‌ك دانه تۆماركراوه.
روونیشكراوههتهوه، زۆرترین چالاكی بوومه‌له‌رزه له عێراق ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵات، سنووری عێراق - ئێران و هه‌روه‌ها باشووری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ربه‌ندیخان و رۆژهه‌ڵاتی كه‌لار و خانه‌قین مه‌نده‌لی و قه‌زای به‌دره و پارێزگاكانی واست و نه‌ینه‌وا و دهۆك و هه‌ولێر.
روونیشكراوه‌ته‌وه، له پارێزگای سلێمانی زۆرترین بوومه‌له‌رزه له 2023 تۆماركراوه.