ئۆستن نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت

K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه (9ـی كانوونی دووه‌می 2024) پات رایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، ئه‌مڕۆ پینتاگۆن رایگه‌یاند، ئۆستن نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پێنتاگۆن، لۆید ئۆستن ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتی بۆ كراوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، پزیشكان ئامۆژگاری لۆید ئۆستنیان كردووه، تا ماوه‌یه‌ك له دووره‌وه درێژه به‌كاره‌كانی وه‌زاره‌ت بدات و دواتر به یه‌كجاره‌كی بچێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
ئۆستنی تەمەن 70 ساڵ، لەژێر چاودێریی پزیشکدایە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی کۆشکی سپی ئاگادار نەکردبووه‌وه سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و چارەسەری وەرگرتووە، رەخنەی لێ‌گیرا.