سه‌نته‌ری میترۆ: پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و ده‌ستگیركردنیان له‌سه‌دا 42 كەمیكردووە

K24 - هەولێر:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان، راپۆرتی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به پێشێلكارییه‌كان ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسان بڵاوكرده‌وه.
له‌میانه‌ی راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ كه ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024) بڵاویكرده‌وه، هاتووه: پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و ده‌ستگیركردنیان به رێژه‌ی (42%) كەمیكردووە.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری میترۆ راشیگه‌یاند، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو پێشێلكاری و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەرێژەی (42%)كەمیكردووە، پێشێلكاری لە (431) حاڵەتەوە بۆ (249) حاڵەت كەمیكردووە، دەستگیركردن لە (64) حاڵەتەوە بۆ (37) حاڵەت كەمیكردووە.
بەپێی راپۆرتی ساڵانه‌ی سەنتەری میترۆ، له ساڵی رابردوو (2023)دا (249) پێشێلكاری بەرامبەر (247) رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
رێگریكردن و جیاكاری: (134) حاڵەت
دەستبەسەركردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسان (38) حاڵەت
دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان (37) حاڵەت
هێرش و هەڕەشە و سوكایەتی (27) حاڵه‌ت
دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی پێنج حاڵەت
هێرشی ئەلكترۆنی چوار حاڵەت
شكاندنی كەل و پەلی رۆژنامەنووس دوو حاڵەت
هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان دوو حاڵەت
پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان:
ساڵی 2022: (431)
ساڵی 2023:(249)
كەمیكردووە: (182)
بەرێژەی (42%)
دەستگیركردنى رۆژنامەنووسان:
ساڵی 2022: (64) دەستگیركردن
ساڵی 2023: (37) دەستگیركردن
كەمیكردووە: (27) حاڵەت
بەرێژەی: (42%) كەمیكردووە