ئه‌مه‌ریكا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌خاته‌وە نێو لیستی تیرۆره‌وه
![نمایشی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن / ئه‌رشیڤ](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Oct-2022/1664737175kurdistan246546543254.jpg)
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌خاته‌وە نێو لیستی تیرۆره‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌ری وه‌ستانی هێرشه‌كانییان، پێداچوونه به بڕیاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "له‌مه‌ودوا چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی جیهانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ده‌ریای سوور، كه‌شتییه بازرگانییه‌كانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و هه‌روه‌ها رێگری له بازرگانی ئازاد ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به هێرشه‌كانیاندا بچنه‌وه، ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌بێت سزای حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌هۆی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور بدرێت، ناشكرێت ئه‌م كاره له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی یه‌مه‌ن ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیش ده‌كاته‌وه، هه‌موو رێككارێك بۆ كاریگه‌رنه‌بوونی ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر گه‌لی یه‌مه‌ن ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر هێڵ ده‌بن، كه رۆڵیان له گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن هه‌یه، بۆ ئه‌مه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگه به‌هه‌ندێ مامه‌ڵه ده‌دات ئاسانكاری بۆ دابینكردنی كاڵا و كه‌ره‌سته‌ی خۆراك بۆ یه‌مه‌نییه‌كان بكات.
واشنتن ماوه‌ی 30 رۆژیشی بۆ ئه‌و لایه‌نانه دانا، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حووسییه‌كان ده‌كه‌ن، تاكو كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه بهێنن.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.
له‌لای خۆیه‌وه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گرووپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لە ئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومان کردووە. بایدن راشیگەیاندبوو، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.