چه‌كداره حووسییه‌كان بۆ ئه‌مه‌ریكا: له هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین
K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی خسته نێو لیستی تیرۆره‌وه، گوته‌بێژی ئه‌و گرووپه رایده‌گه‌یه‌نێت، له هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور به‌رده‌وام ده‌بین.
محه‌ممه‌د عه‌بدولسه‌لام گوته‌بێژی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، له به‌ئامانجگرتنی كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كان له ده‌ریای سوور پاشگه‌ز نابینه‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، وه‌ڵاممان بۆهه‌ر هێرشێك ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ده‌یكه‌نه سه‌ر پێگه‌كانمان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی خسته نێو لیستی تیرۆره‌وه و راشیگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری وه‌ستانی هێرشه‌كانییان، پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "له‌مه‌ودوا چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی جیهانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
له‌لای خۆیه‌وه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گرووپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لە ئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومان کردووە. بایدن راشیگەیاندبوو، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.