بە وێنە؛ خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی دهۆک لە دژی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر
K24 - هەولێر
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-01-2024، کاتژمێر 10:30، بە بەشداریی هەزاران هاووڵاتی؛ خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی دهۆک لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون، دەستیپێکرد.
ئەو هاووڵاتییانەی قسەیان بۆ پەیامنێرانی کوردستان24 کرد، ئەوەیان خستەڕوو، هەرێمی کوردستان جێگەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانە و، هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک. داواشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد، سنوورێک بۆ هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن بۆ ئەوەی چیدیکە خەڵکی سڤیل نەکرێتە قوربانی.