عومه‌ر مه‌جید: شه‌هید پێشڕه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بواری بازرگانیكردن به نه‌وته‌وه نه‌بووه

K24 - هەولێر:
برایه‌كی شه‌هید پێشڕه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه گوایه شه‌هید پێشڕه‌و كاری بازرگانی نه‌وتی كردووه، جه‌ختیشیكرده‌وه شه‌هید پێشڕه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بازرگانی نه‌وته‌وه نه‌بووه. ده‌شڵێت، باری ته‌ندروستی منداڵه‌كانی جێگیره.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌می 2024) عومه‌ر مه‌جید دزه‌یی، برای شه‌هید پێشڕه‌و كه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كچه‌ی شه‌هید بوون تایبه‌ت به كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه گوایه شه‌هید پێشڕه‌و له بواری نه‌وت كاری كردبێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه شه‌هید پێشڕه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له بواری كڕین، فرۆشتن، ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كاری نه‌كردووه. به پێویستیشی زانی ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، پێشتر زانیاریی وردیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بزانن و ده‌نگۆی چه‌واشه‌كارانه بڵاونه‌كه‌نه‌وه.
عومه‌ر مه‌جید دزه‌یی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌وان له ئێستادا تازییه‌بار و كاره‌ساتبارن و ئازیزانیان شه‌هید بوونه، بۆیه میدیاكان له بری دڵنه‌واییان، هه‌واڵ و ده‌نگۆی چه‌واشه‌كارانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
عومه‌ر مه‌جید دزه‌یی سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی كوڕه‌كانی شه‌هید پێشڕه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌ندروستییان جێگیره و هه‌ردووكیان له وڵاتی ئیمارات چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن. روونیشیكرده‌وه، پێویستیان به چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی چاك ببنه‌وه.
ناوبراو سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرد، كه سه‌ره‌ڕای نه‌مانی پاسپۆرت و پێداویستییه یاساییه‌كانی دیكه، به‌ڵام به نووسراوی تایبه‌ت منداڵه‌كانی شه‌هید پێشڕه‌ویان بۆ ئیمارات گواستووه‌ته‌وه.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".