قاسم ئەعرەجی و كڵاودیۆ كۆردۆن تاوتوێی هەماهەنگییەکانی نێوان عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان دەکەن

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق W
قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق W

K24 – هەولێر:

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، کۆبوونەوە و پرسی کەمپی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی ئەمنیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ـی کانوونی دووەمی 2024) قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێشوازی لە كڵاودیۆ كۆردۆن، جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق کرد.

جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو) نووسیویەتی، "بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەم بۆ سێ كەمپی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان و هەماهەنگییەكانی نێوان حكومەتی فێدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقم كرد".

هەروەها چەندین پرسی دیکەی ئەمنی و هەماهەنگی و هاوکارییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوانیان بوو.

Fly Erbil Advertisment