موئه‌یه‌د ته‌یب: په‌یامی ئێران له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرایه‌وه

K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران سێ په‌یامی هه‌بوو له‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كردییه سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌و په‌یامه‌شی رووه‌و هه‌رێمی كوردستان بوو، وه‌رنه‌گیرا و ره‌تكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌می 2024) موئه‌یه‌د ته‌یب، شرۆڤه‌كاری سیاسی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان وه‌ك كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كوردستان یه‌ك پارچه‌یه و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان هیچ شار و شارۆچكه‌یه‌كدا نییه، ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر ده‌كرێت، هێرشه بۆ سه‌ر هه‌موو كوردستان، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌موو كورد یه‌كهه‌ڵوێست بن به‌رامبه‌ر به هێرش و ئاڵنگارییه‌ك.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كارێكی سروشتی و خۆڕسكه كه خه‌ڵكی دهۆك به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شدارییان له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژ به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر كرد و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه‌ی سه‌ر هه‌ولێریان كرد كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام درا.
موئه‌یه‌د ته‌یب باسی له‌وه‌ش كرد، دوژمنانی كورد به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر لاوازكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه سته‌میشی لێ ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مكردنه بێده‌نگ بن. جه‌ختیشیكرده‌وه به‌شداری هه‌زاران كه‌س له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو كورددا لاواز نه‌بووه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئێران ئامانجی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بۆ گه‌یاندنی سێ په‌یام بوو، په‌یامێك بۆ ناوخۆی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵكی ئێران بڵێت كه وڵاتێكی زلهێزه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێران پێویستی به‌و په‌یامه نییه، به‌ڵكوو نان و ئازادی ده‌وێت. په‌یامی دووه‌میشی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو و مه‌به‌ستی بوو پێی بڵێت تۆش وه‌كو به‌غدا ده‌بێت ملكه‌چی ئێمه بیت، به‌ڵام ئه‌و په‌یامه‌شی لێ وه‌رنه‌گیرا و هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌وه ره‌تی كرده‌وه. په‌یامی سێیه‌میشی بۆ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بوو، كه ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یشت و به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی گوت، ئێمه ده‌ستمان به ئێوه ناگات، به‌ڵكو له ده‌وروبه‌ری خۆمان ده‌ده‌ین.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".