جاسم عیساوی: بووه‌ته نه‌ریت هه‌ر كات ئێران هێرش بكاته سه‌ر هه‌ولێر هاووڵاتییانی سڤیل ده‌بنه قوربانی

K24 – هەولێر:
پارێزه‌ر و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بووه‌ته نه‌ریت هه‌ر كات ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ولێر، هاووڵاتییانی سڤیل ده‌بنه قوربانی. ده‌شڵێت، هه‌ر كه‌س دڵی به‌و هێرشانه خۆش بێت، ده‌بێت گومانی لێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌می 2024) جاسم عیساوی، پارێزه‌ر و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بانگه‌شه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به بوونی باره‌گای مۆساد له هه‌ولێر، تۆمه‌تێكی بێبنه‌ما و بێبهڵگهیه، به‌ڵكو خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته نه‌ریت هه‌ر كات ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ولێر، هاووڵاتییانی سڤیل ده‌بنه قوربانی.
جاسم عیساوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق وه‌ك حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی دوفاقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك هێرش ده‌كرێته شوێنه‌كانی دیكه له عێراق، حكومه‌تی عێراق ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویست ده‌كات محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستی رژدتری هه‌بێت.
ناوبراو گوتیشی، سه‌روه‌ری عێراق پێشێلكراوه، بۆیه پێویست ده‌كات حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستێكی رژد و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا هه‌ڵوێستی ئه‌م جاره‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئومێدبه‌خشه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر كه‌س دڵی خۆش بێت به‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌ولێر، ده‌بێت گومانی لێ بكرێت، چونكه هه‌ر كه‌س سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی پێشێل بكرێت نابێت رازی بێت.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".