ئه‌مه‌ریكا: هێرشی حووسییه‌كان بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی له ده‌ریای سوور بێ زیان بوو
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆردومانی كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای سوور ده‌كه‌ن، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی له‌و هێرشه‌دا تۆمارنه‌كراوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (سێنتكۆم)، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات، كه‌شتییه‌كی بازرگانییان له ده‌ریای سوور كرده‌ئامانج.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له رێگه‌ی دوو مووشه‌كی بالیستی، حووسییه‌كان كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كه ئاڵای دوورگه‌ی مارشاڵی هه‌ڵكردبوو و یۆنانیش ئیداره‌ی ده‌كات، بۆردومان ده‌كات و تیمی سه‌ر كه‌شتیه‌كه هه‌ستیانكرد مووشه‌كه‌كان له نێو ئاودا له ته‌نیشت كه‌شتیه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی رووی نه‌دا و كه‌شتیه‌كه به‌رده‌وام بوو له رۆیشتن.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گرووپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لە ئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومان کردووە. بایدن راشیگەیاندبوو، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.
هه‌روه‌ها پێشتریش محەممەد بوخەیتی سەرکردەی باڵای حووسییەکانی یەمەن لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیزڤێستیای رووسی رایگەیاندبوو، هەندێک کەشتی بەهۆی ئەو گرژییانەی لە ناوچەکە هەیە، هەوڵدەدەن خۆیان دووربخەنەوە. هەر کەشتییەکیش پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە نەبێت، پارێزراو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدابوو، کەشتییە بازرگانییەکانی چین و رووسیا لە دەریای سوور پارێزراو دەبن و هێرش ناکرێتە سەریان. چونکە پاراستنی ئازادی دەریایی بۆ وڵاتەکەیان گرنگە.
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی غه‌ززه و پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل، چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن وه‌ك پاڵپشتی بۆ حه‌ماس و غه‌ززه‌ییه‌كان، بۆردومانی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای سوور ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی بۆردومانه‌كانی داوه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپه‌ی خسته نێو لیستی تیرۆره‌وه.