ژمارەیەک پارتی باکووری کوردستان و توركیا سەرکۆنەی ھێرشەکانی سەر ھەولێر دهكهن
K24 - هەولێر:
ژمارهیهك پارت، كهسایهتی دیار و رۆشنبیری باكووری كوردستان و توركیا لە ئیستانبوڵ ئیدانهی بۆردومانهكهی سهر ههولێر دهكهن.
512 حزب و رێکخراو له باکووری کوردستان و توركیا هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ههرێمی كوردستان و هەولێر شەرمەزار دهكهن و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێست لە دژی ئێران وهربگرن.
ژمارەیەک له کەسایەتییە دیارەکان و حیزب و رێکخراوەکانی باکووری کوردستان لە ئەستەنبوڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر و رایانگەیاند، ئێران پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاو بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ناوچەکەدا بنێت.
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، بەگوێرەی ئامارهكان پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوت.