دهۆك..سه‌باره‌ت به هه‌واڵی بێسه‌روشوێنبوونی هاووڵاتییه‌ك روونكردنه‌وه ده‌درێت

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی بێسه‌روشوێنبوونی هاووڵاتییه‌ك له شاری دهۆك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، نوسینگه‌ی دهۆكی ده‌سته‌كه راسپێردرا به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوكرایه‌وه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ( كاروان ره‌جه‌ب هاشم ) له‌شاری دهۆك بێسه‌روشوێنه و گوایە له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو رفێندراوه، ده‌ركه‌وت ناوبراو لە بنکەی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی شێخان بەپێی ماددەی 430 یاسای سزادانی عێراق بەبڕیاری دادوەر راگیراوە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێمە لای خۆمان بەردەوام دەبین لە چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە و هەموو ئەو بابەت و کەیسانەی پێویستیان بە بەدواداچون و روونکردنەوە دەبێت و ئەوەش ئەرکی خۆمانە".
ده‌سته‌كه داوا لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن دەكات، لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکان زیاتر پیشەییانە بن و ووردتربن و زیاتر پشت بەزانیارییە فەرمیەکان ببەستن .