یاسین حه‌مه‌عه‌لی: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌واو بووه

K24 - هەولێر:
رۆژی شەممە بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفڕانسی نیشتمانی خۆی دەبەستێت ، ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و بابەتی هەمواری دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەکە دەخرێتەڕوو، هاوكات رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌كه ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی كانوونی دووه‌می 2024) یاسین حه‌مه‌عه‌لی، رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌مین كۆنفرانسی نیشتمانی به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه به‌كۆتایی گه‌یشتووه و سبه‌ی شه‌ممه كۆنفرانسه‌كه ده‌به‌ستن.
یاسین حه‌مه‌عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆنفرانس لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌یه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و كۆنفرانسانه‌ی بزووتنه‌وه‌كه ده‌یبه‌ستێت، هه‌ڵبژاردنی تێدا نییه.
روونیشیكرده‌وه، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له كۆنفرانس دیاریكراوه كه ئه‌ركی هه‌ندێكیان بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئۆرگانه‌كان و به‌شێكیشیان ئه‌ركه‌كانیان تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی و دروشمی و لۆگۆ و ده‌ستووری ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانس تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕووی پوخته‌ی راپۆرتی لیژنه‌كان، دواتر له رۆژی دووه‌م له‌ناو هۆڵی كۆنفرانسدا ده‌خرێته ده‌خوێندرێته‌وه و ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.