رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و مایكڵ ئێكێر تاووتوێی پاڵپشتی زیاتر بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
هه‌ردوولا تاووتوێی پاڵپشتی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، تاووتوێی پشتیوانییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌نه‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مایكڵ ئێكێر فه‌رمانده‌ی راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كۆبووینه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له چوارچێوه‌ی پاڵپشتتیه‌كانیان سوپاسی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌م، به‌رده‌وامن له مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: "له دیداره‌كه‌دا جه‌ختمان له پاراستنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان كرده‌وه".
له مانگی ئاب/ئۆگێستی 2014 به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش راگه‌یه‌ندرا، له مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه به به‌شداری 62 وڵات ئه‌نجامدرا، هه‌موو وڵاته‌كان به ناردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و چه‌ك بۆ هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دژ به داعش و مه‌شق و كه‌لوپه‌لی مرۆیی و ته‌ندروستی به‌شداری هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌یان كرد.
Received Brig. Gen. Michael Ecker, Commander of the Military Advisory Group of @CJTFOIR. Appreciated the group’s efforts in assisting and training #Peshmerga forces within the framework of US-led coalition forces in combating against #ISIS, and emphasized the urgent need for more… pic.twitter.com/m9nzidEqpB
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) January 21, 2024