كۆریای باكوور: پوتن رازی بووه سه‌ردانی بیونگ یانگ بكات

K24- هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی رژێمێكی نوێی فره جه‌مسه‌ر له جیهاندا، كۆریای باكوور ره‌زامه‌ندی بۆ به‌هێزكردنی هاریكارییه ستراتیژی و ته‌كنیكییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا نیشانداوه و بیوینگ یانگیش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، سه‌رۆكی رووسیا رازی بووه به‌منزیكانه سه‌ردانی كۆریای باكوور بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا ئاماده‌یی نیشانداوه و رازی بووه سه‌ردانی كۆریای باكوور بكات، كه هه‌فته‌ی رابردوو پوتن له مۆسكۆ چاوی به تشوی سوون هاوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور كه‌وت.
كۆریای باكوور به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ رووسیا، له‌كاتێكدا كیم جۆنگ ئوون له‌هه‌وڵی تێكشاندنی ئه‌و دووره‌په‌رێزییه دیپلۆماسییه دایه، ده‌یه‌وێت پێگه‌كه‌ی له‌مه‌ودوا به‌هێزتربكات.
رۆژی 2023/09/16 کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور گەیشتە شاری ڤلادیڤۆستۆک لە رۆژهەڵاتی رووسیا، لەوێ لەلایەن سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا پێشوازی لێ‌کرا.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور له‌مباره‌یه‌وه بڵاویکردبووه‌وه، کیم سەرسامی خۆی دەربڕییووە بۆ ئەو پێشکەوتنە خێرایەی کە لە تەکنەلۆژیای فڕۆکەوانی رووسیادا بەدی دەکرێت.
هه‌روه‌ها کیم لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رووسیا، سەردانی کارگەیەکی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیای کرد کە کەوتۆتە ژێر سزاکانی وڵاتانی رۆژئاواوە.
ڤلادیمێر پوتن و کیم، لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا له مۆسكۆ، پرسی سەربازی و شەڕی ئۆکرانیا و قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانیان تاووتوێ کرد.