نە جمەدین كەریم: بێبەشكردنی كەركووك قبوڵ ناكەین

"بێبەشكردنی كەركووك لە ھەڵبژاردنەكان لەلایەن حكوومەتی عێراق ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە"

K24 – كەركووك

لە كۆنگرەیەكی رۆژانامەوانیدا نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند، بێبەشكردنی كەركووك لەلایەن حكوومەتی عێراق لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە و قبوڵی ناكەین.

پارێزگاری كەركووك گوتی: "ئەوە سێیەم جارە لە دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكرێت و كەركووك بێبەش دەكرێت، لە ساڵی 2005وە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك ئەنجام نەدراوە، بەدوای بیانوو گەڕاون ئینجا بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنیان داوە، حكوومەتی بەغدا لێناگەڕێ ھەڵبژاردن لە كەركووك ئەنجانبدرێت و دەسەڵاتەكانیان لە شارەكە زیاد بكەن".

نەجمەدین كەریم گوتیشی: "زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەیانەوێت ھەڵبژاردن لە شارەكە ئەنجامبدرێت و گۆڕانكاری بكرێت، دەنگدەران متمانەیان پێببەخشنەوە نوێنەرانیان، كەركووك تاكە پارێزگانییە كە پێكھاتە و نەتەوەیی جیاوازی تێدابێت، بەڵام بێبەشكردنی كەركووك ئامانجێكی سیاسی لە پشتەوەیە، بۆ ئەوەی رێگری لەوە بكرێت خەڵكی كەركووك نوێنەری راستەقینەی خۆیان ھەڵبژێرن و ئێمە ئەوە قبوڵ ناكەین".

Fly Erbil Advertisment