پارتی كاری ئیسرائیل نه‌یتوانی له كنێسته‌وه متمانه له ناتانیاهۆ وه‌ربگرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئیسرائیل ناسراو به (كنێست) دژی پێشنیازی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ستانه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی كانوونی دووه‌می 2024)، په‌رله‌مانی ئیسرائیل ناسراو به كنێست، له‌باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی پارتی كاری ئه‌و وڵاته تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ كۆبووه‌وه و له كۆی 120 ئه‌ندام، 18 ئه‌ندام ده‌نگیان به پێشنیازه‌كه دا.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، ئه‌ندامانی ئیئتیلافی هاوبه‌شی پێكهێنه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهۆ به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئیسرائیل (كنێست) نه‌كرد.
ئه‌مڕۆ كنێستی ئیسرائیل بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به تۆمه‌ت و بیانووی دواكه‌وتنی ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كانی لای حه‌ماس كۆبووه‌وه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران و تا ئێستا به‌شێكیان ئازادكران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون.