کەشناسی: ئەمشەو ئەگەری باران لەنێوشار و بەفر بارین لە لوتکەی چیاکاندا هەیە

K24-هەولێر:
بەپێی پێشبینیەکان، ئەمشەو ئەگەری باران بارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هاوکات بەفر بارین لە لوتکەی چیاکاندا هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە(23ی کانوونی دووەمی 2024)، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24 ی راگەیاند: ئەمشەو ئەگەری دەستپێکردنەوەی باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، لە کاتی باران بارینیش، لە سەنتەری شارەکان خۆڵ ببارێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە لوتکەی چیاکان بەفر ببارێت.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوە کرد، پلەکانی گەرما بۆ(4-3) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە 24 کاتژمێری رابردوو، لە دهۆک دهۆک و زاخۆ باران دڵۆپ دڵۆپ باریوە، لەبارزان 1.0 ملیم و،لە ئامێدى 0.4 ملیم، لەمێرگەسور 0.6 ملیم، لەسیدەکان 4.6 ملیم باران باریوە، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند:مەودای بینین لە هەولێر 5 کیلۆمەتر، لە پیرمام 700 مەتر و، لەسلێمانى یەک کیلۆمەتر، لە چەمچەماڵ سێ کیلۆمەتر، لە دهۆک نۆ کیلۆمەتر، لە زاخۆ نۆ کیلۆمەتر، لە کەرکووک چوار کیلۆمەتر،دووز شەش کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.