سهرچاوهیهك بۆ كوردستان24: سبهی وهزیری ناوخۆی عێراق سهردانی كهركووك دهكات

K24 – كهركووك:
سبەی وەزیری ناوخۆی عێراق عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیارە سەردانی کەرکووک بکات.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگهیاند، سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی عێراق بەمەبەستی تاووتوێكردنی رادەستکردنی دۆسییهی ئەمنی شارەکەیە لە سوپای عێراقەوە بۆ پۆلیسی خۆجێی شارەکە.
سهرچاوهكه گوتیشی؛ وەزیری ناوخۆ، بڕیارە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک کۆبێتەوە و تێیدا تاووتوێی دۆسییهی ئەمنی دەکرێت، بەجۆرێک کە بریاڕی سەرۆکوەزیران هەیە سوپا و هێزە سەربازییەکان ببرێنە دەرەوەی شار و پۆلیس لەنێو شاردا بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەکە.
لەدوای شازدهی ئۆکتوبەری 2017ەوە دۆسییهی ئەمنی کەرکووک لەدەست بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی سەرپەرشتی دۆسییهكه دەکەن.