پێنتاگۆن بۆ كوردستان24: هیچ زانیارییه‌كمان له باره‌ی پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا نییه
K24 - واشنتن:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی كوردستان24ـدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نییه له سووریا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی كانوونی دووه‌می 2024) پات رایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌ڵامی عیسا حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نییه له سووریا.
رایده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا سه‌رنجیان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانیانه بۆ له‌ناوبردن و تێكشكاندنی داعش. گوتیشی، به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه‌یان تاكه هۆكاری مانه‌وه‌یانه له‌و وڵاته.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به ستراتیژیه‌تی درێژخایه‌نی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، جه‌ختیكرده‌وه، سه‌رنجیان له‌سه‌ر تێكشكاندنی داعشه و له باره‌ی پرسی سووریا لە ناوچەکە هیچ شتێک نییە باسی بكات.
بە گوێره‌ی راپۆرتێکی پێگەی ئەلمۆنیتۆر كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوبووه‌ته‌وه، وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا لەم دوایانەدا خەریکی گەڵاڵەکردنی پلانێکە بۆ لەیەکنزیکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش لە سووریا.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەلمۆنیتۆر، پلانەکە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشی داڕشتنی سیاسیەتەکانەوە تاوتوێ كراوه بە بەشداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و بەرگری و ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا لە 18ی کانوونی دووەم،
سەرچاوەکان کە قسەیان بۆ پێگەکە کردووە لەسەر بابەتەکە زانیاری زیاتریان لەسەر پلانەکە نەخستۆتەڕوو، بەڵکو تەنیا ئاماژەیان بەوە کردووە مەبەست لە دارشتنی پلانەکە پاراستنی هێزەکانی هەسەدە لە جەنگی دژ بە داعش لە داهاتوودا.
بەڵام سەرچاوەکان هیچ زانیارییەکان نەدرکاندووە ئاخۆ مەبەست لە دارشتنی پلانەکە ئاماژەیەکە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا کە ژمارەیان 900 سه‌رباز دەبێت.
پێگەکە لەمبارەیەوە قسەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە و ئەویش بێ ئاگایی خۆیی لە پلانێکی لەو جۆرە راگەیاندووە.
عەبدی رایگەیاندووە "یەکەمین جار گوێبستی بابەتێکی لەو جۆرە ببێت" و هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە ئەگەر پلانێکی لەو جۆرەش لە ئارادابێت ئەو پراکتیکی نییە بەهۆی پەیوەندییەکانی هەسەدە و رژێمی ئەسەد کە رەتی دەکاتەوە بەهیچ جۆرێک دانووستانێکی "مانادار" لەگەڵ هێزە کوردییەکان بکات.