حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دیکە بۆ لێخۆشبوونی باج دەردەکات

K24 – هەولێر

بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و بارگرانی سەر شانی هاووڵاتیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێلی هەولێر لەناو کۆمەڵگای هاتووچۆی هەولێر دەکاتەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، عەقید هێمن حەمەد، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەمڕۆ لە هەنگاوێکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەزارەتی ناوخۆ، بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی  و ئابووری، تێبینەرایەتی باجی ئۆتۆمبێلی هەولێر لەناو کۆمەڵگای هاتووچۆی هەولێر، گوتیشی: کردنەوەی ئەو تێبینەرایەتییە سوودێکی زۆری بۆ هاووڵاتیان و هامووشۆکەرانی هاتووچۆی هەولێر هەیە. کە ئەمەش وادەکات مامەڵەکانی هاووڵاتیان بە خێرایی بەڕێوەدەچێت.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، کەمال تەیب قادر، بەرێوەبەری گشتی باجەکانی خانوبەرەی میری رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و بارگرانی سەر شانی هاووڵاتیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەکی بۆ سوودی هاووڵاتییان دەرکرد.

گوتیشی: ئەگەر پێشووتر هاووڵاتییەک بهاتبووایە باجی ئۆتۆمبێلی خۆی بدابا، ئەوە مامەڵەکەی زیاتر لە رۆژێکی دەخایاند، ئێستا بە ماوەی پێنج تاوەک 10 خولەک کارەکەی رایی دەکرێت.

بەگوتەی کەمال، ئەو کارە کەمکردنەوەی باجە بەرێژەیەکی زۆر، کە پێشتر کەسێک یەک تاوەکو 10 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بەناو بوایە، دەبوو هەموو باجەکانی پاکتاو بکات، بەڵام ئێستا بۆ یەک ئۆتۆمبێل کارەکەی رایی دەکرێت، بەتایبەت ئەوانەی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان بەناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک پێشتر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بەناو بووایە کە مۆدێلی 2019 بەسەرەوە بووبێت، ئەوە دوو ملیۆن و 400 هەزار دیناری لێ وەردەگیرا، بەڵام ئێستا بەو بڕیارە کەمتر لە یەک ملیۆن دیناری لێ وەردەگیرێت. هاوکات پێشتر ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانیان مۆدێلی لە 1996 بەسەرەوە بووایە دەبوو هەموو باجەکانیان پاکتاو بکەن بەڵام ئێستا بووەتە مۆدێلی 2003  بەدواوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو هاووڵاتییانەی کە لەبەر نەبوونی و ناچاری ئۆتۆمبێلی عەرەبەکانیان بەناوی خۆیان کردووە، لەمەودوا باج نادەن، کە حەڵەتمان هەیە دەبووایە ساڵانە لە ئەنجامی هەڵەیەکی خۆی  15 تاوەکو 20 ملیۆن دینار باجی بدابایە حکومەت. بەڵام ئەو کەسانەش بەهۆی ئەو بڕیارە دەبەخشرێن.

Fly Erbil Advertisment