رووفاتی 41 کوردی ئێزدی لە شنگال بەخاکسپێردران

K24 – شنگال:
په‌یامنێری كوردستان له شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت، رووفاتی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كوردی ئێزدی له شنگال به‌خاك سپێردران، كه لە کاتی هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 کۆمەڵکوژ کرابوون.
دەرمان باعەدرێ په‌یامنێری کوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) رووفاتی 41 كوردی ئێزدی له شنگال به‌خاك سپێردران، كه پێكهاتوون له قۆناغی شه‌شه‌می رووفاتی ئه‌و ئێزدییانه‌ی له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژ كرابوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كدارانی داعش 100 كۆمه‌ڵكوژییان دژی خه‌ڵكی شنگال ئه‌نجامدا، دوای چه‌ندین ساڵ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان هه‌ڵده‌درێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رووفاته‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كران و پشكنینی (dna)یان بۆ كرا و پاشان بۆ ناشتن گه‌ڕێندرانه‌وه شنگال.
به‌گوێره‌ی دواین ئامار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان كه مانگی ئابی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه دژی كوردانی ئێزدی ناوچه‌كانی شنگال ئه‌نجامدرا، تا ئێستا 7400 كه‌س بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی داعش و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كه بگاته 9000 كه‌س.
رۆژی 3/8/2014 چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی شنگال و داگیریان كرد و هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێسه‌ر و شوێنن.