هیومان رایتس وۆچ: له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له عێراق پێشهاتێكی مه‌ترسیداره

K24 – هەولێر:
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له عێراق پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان رابگرێت.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ (Human Rights Watch)ـی تایبه‌ت به به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ له نوێترین راپۆرتيدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له عێراق پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا 150 زیندانی له گرتووخانه‌ی ناسریه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته و له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانیان له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه، سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و رێكخراوه باسی له‌وه‌ش كردووه، 13 پیاو له 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023ـدا به كۆمه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سزای له‌و شێوه‌یه بوو له‌وه‌ته‌ی 16ـی تشرینی دووه‌می 2020ـوه، كاتێك 21 پیاو له گرتووخانه‌ی ناسریه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
رێكخراوه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و گومان ده‌خاته سه‌ر راستگۆیی و دادپه‌روه‌ری دادگاكانی عێراق به‌تایبه‌ت كه تۆمه‌تباران له دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه بێبه‌ش ده‌كات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان رابگرێت.
به‌گوێره‌ی هیومان رایتس وۆچ گرتووخانه‌ی ناسریه تاكه گرتووخانه‌ی عێراقییه كه سزای له‌سێداره‌دانی لێ جێبه‌جێ ده‌كرێت. روونیشیكردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كان به نهێنی بووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه عێراقییه‌كان ناویان له گرتووخانه‌كه ناوه "نه‌هه‌نگ".