سوودانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات و تێیدا دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و تێیدا دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "دوژمنكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر عێراق" كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌ر سه‌روه‌ری عێراقه، تاوتوێ كراوه و جه‌خت كراوه‌ته له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی سیاسی، دیپلۆماسی و ئه‌منی پێویست بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی.
گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردن و پاراستنی ئاسایشی ته‌واوی عێراق كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت به‌رنامه و پلانی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانی جێبه‌جێ بكات.