بەرگری بەریتانیا: نزیکەی 40 هەزار سەربازی ئۆکرانیا مەشق و راهێنانیان تەواو کرد

سەربازانی ئۆکرانیا لەکاتی راهێنانکردن
سەربازانی ئۆکرانیا لەکاتی راهێنانکردن

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری بەریتانیان رایگەیاند، لەندەن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کۆتاییان بە مەشقپێکردنی نزیکەی 40 هەزار سەربازی ئۆکرانیا هێنا.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" رایگەیاند، "هێزەکانی بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی مەشق و راهێنانیان بە زیاتر لە 38 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کرد".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 34 هەزار سەرباز مەشقی پیادەیان تەواو کردووە، هەروەها چوار هەزار سەربازیش کۆرسی تایبەتیان لەسەر پزیشکی و پسپۆڕی تەقەمەنی و دەریایی وەرگرتووە.

بەریتانیا و نۆ وڵاتی دیکەی هاوبەشی کە پێکهاتوون لە، کەنەدا، ئوستراڵیا، نیوزلەندا، نۆرویژ، فنلاند، سوید و دانیمارک و لیتوانیا و هۆڵەندا، دەستپێشخەرییان کردووە بۆ مەشق پێکردنی خۆبەخش نوێکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا.

هێزە چەکدارەکانی رووسیا بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆیان بە ئامانجی داماڵینی چەکی ئۆکرانیا و نەهێشتنی هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی رووسیا و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە دۆنباس کە بۆ ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن کیێڤەوە چەوسێنراونەتەوە.

رووسیا لە 24ـی شوباتی 2022دا، هێرشێکی سەربازی کردە سەر ئۆکرانیا کە تاوەکو ئێستا شەڕەکە بەردەوامە و بەدەیان هەزار کەس کوژراون و بریندار بوون، هەروەها رووسیا دەستی بەسەر بەشێکی خاکی ئۆکرانیا دا گرتووە.  

Fly Erbil Advertisment