سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاسەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی کاکەییەکانی کوردستان و جیهان دەکات.

رۆژی پێنجشەممە (25ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: " بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن".

هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: " کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونمان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە".

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس

بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن.

کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونمان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز و هەر لە شادیدا بژین.

مەسرور بارزانى

سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان

Fly Erbil Advertisment