سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات

K24 – هەولێر:
بەبۆنەی جەژنی قهوڵتاسەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی هاووڵاتییانی کاکه‌یی و یارسانان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق دەکات.
رۆژی پێنجشەممە (25ـی کانوونی دووەمی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "به گه‌رمی و له دڵه‌وه پیرۆزباییی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له ته‌واوی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی کاکه‌یی و یارسانان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له هه‌ر کوێ بن، ده‌که‌م. هیوارم جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده به‌ڕێ بکه‌ن".
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: "به‌م بۆنه‌یه‌وه ئازیزانی کاکه‌یی و هاووڵاتیانمان له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که وه‌ک هه‌میشه پشتیوان و پارێزه‌ری مافه‌کانیان ده‌بین و کوردستان هه‌ر به وڵاتی هه‌مووان و لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبورده‌یی ده‌مێنێته‌وه.