ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا: له‌گه‌ڵ عێراق هه‌نگاوی كرده‌یی دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر

K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌می 2024) ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ عێراق له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و درێژكراوه‌كانی له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا بێت، ده‌یانكه‌نه ئامانج.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا رایگه‌یاندووه، رێگه ناده‌ن سیاسه‌تی ئاسایشی توركیا له رێگه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه دروستكراوه‌كان شكستبهێنیت.
رۆژی هەینی (19ـی کانوونی دووەمی 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاک‌پارتی لە رێورەسمی رادەستکردنی چوار کەشتی بە هێزی کەشتیگەلی سوپای تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە عێراق و سووریا بەردەوام دەبن و ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر لە رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە بەربەستیان خراوەتە بەردەمیان بەڵام ئەوان لە رێگەی چەکی خۆماڵییەوە ئۆپەراسیۆنەکانیان ئاسانتر بەڕێوەدەبەن.
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوانەی پێشتر چەکیان بە ئێمە دەدا، یەک بە یەک هەژماری ئەو فیشەکانەیان دەکرد کە بەکارمانهێناوە لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر، هەمیشە بەربەستیان دەخستە بەردەممان، بەڵام لە رێگەی پەرەپێدانی چەکی خۆماڵی توانیمان ئەم بەربەستانە بەلاوەبنێین و ئێستا بەبێ کێشە ئۆپراسیۆنەکانمان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات بەڕێوەدەبەین".