سابرینا سینگ: گفتوگۆی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه

K24 – هەولێر:
جێگری سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ گفتوگۆكردن نییه له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) سابرینا سینگ، جێگری سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ گفتوگۆكردن نییه له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌و بابه‌ته هه‌رگیز پێشنیاز نه‌كراوه.
سابرینا سینگ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه باڵایه بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ "قۆناغی ئه‌منی دووقۆڵی هه‌میشه‌یی".
جێگری سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، لیژنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه ئامانج لێی پابه‌ندبوونه به گفتوگۆی هاریكاری ئه‌منی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات له ماوه‌ی نێوان 7 بۆ 8ـی ئابی 2023.
سابرینا سینگ جه‌ختیشیكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه باڵا هاوبه‌شه‌كه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه له عێراق و ئه‌مه‌شیان به روونی به لایه‌نی عێراقی راگه‌یاندووه، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقه بۆ "قۆناغی ئه‌منی دووقۆڵی هه‌میشه‌یی".
رۆژی پێنجشەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2024، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو پرۆسەیەی ئەمەریكا و عێراق لە دیالۆگی هەماهەنگی هاوبەشی ئاسایشی نێوانیان لە مانگی ئابی 2023 لە واشنتن دەستیانپێكردووە، لە رۆژانی داهاتوو كۆبوونەوەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربازی ئەمەریكا و عێراق دەستپێدەكەن.
ئۆستن ئاماژەی بەوەش کردبوو، ئەمە هاوكار دەبێت بۆ دروستكردنی هاوبەشی بەردەوامی نێوانمان لە بواری ئاسایش، لەسەر بنەمای ئەو سەركەوتنانەی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ كەمپەینی دژی داعش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدەستیهێناوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش پابەندی خۆی بە پاراستنی راوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتدەكاتەوە و ئاماژەبەوەش دەكات، گفتوگۆکانیشیان بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای سەربازی بۆ هەڵسانگادنی مەترسی داعش و دیاریکردنی خشتەیەکی كاتی بۆ ماوەی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق سەرکەوتوو بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەست بە کەمکردنەوەی ژمارەی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانی نێوەدوڵەتی لە دژی داعش دەکرێت و کار دەكەن بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکە سەربازییەکانیان لە عێراق. لە و ماوەیەشدا، حکومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و رێگریکردن لە تەشەنەکردن و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی (24ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەمەریکا نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردووە، بێ ئەوەی ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمەریکا ئاشکرا بکات و ئاماژەی بەوەشکرد، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له ئیلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كردووە و، له دیدارێكدا نامه‌یه‌كی گرنگی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای بۆ حكومه‌تی عێراق پێگه‌یاندووە.