فه‌ره‌نسا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

K24 - هەولێر:
باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هێرشانه ده‌بنه هۆكاری ناسه‌قامگیری له عێراق.
شه‌وی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە رێگەی مووشەکی کاتیۆشاوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و لە نزیک کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتووەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ سۆشیال میدیا کوردستان24 نێردراوە، شایەتحاڵەکان لە نزیک کێڵگەکە ئاماژەیان بەبوونی ئاگرێک ده‌كه‌ن لەنزیک شوێنی کۆگاکانی سووتەمەنی و ئاماژە بەوە دەکەن، ئاگرێکی بچووک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی کاتیۆشاکان کەوتووەتەوە.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.
Communiqué de l'ambassade de France en Irak pic.twitter.com/XL5tuQNLuD
— La France en Irak (@FranceBagdad) January 26, 2024