پاتریاركی كلدانی: له‌تیف ره‌شید له هه‌ر پێشێلكارییه‌كی نوێی دژ به مه‌سیحییه‌كان به‌رپرسیاره

K24 – هەولێر:
پاتریاركی كلدانی ئاماژه به‌وه ده‌كات چه‌ندین پێشێلكاری نوێی یاسایی دژی مه‌سیحییه‌كان له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، ئۆباڵه‌كه‌یشی ده‌خاته ئه‌ستۆی سه‌رۆككۆماری عێراق.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) پاتریاركی كلدانی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیدا ئاماژه‌ی به زنجیره‌یه‌ك پێشلێكاری نوێی یاسایی كردووه له عێراق كه به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌ی مه‌سیحی ئه‌نجام ده‌درێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، زنجیره‌ی ئه‌م پێشێلكارییانه له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه به كشانه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه مێژووییه‌كانی سه‌رۆكی كه‌نیسه‌كان ده‌ستیپێكرد.
پاتریاركی كلدانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نوێترین پێشێلكارییه یاساییه‌كان بریتییه له دانانی رامی جۆزێف ئاغاجان سه‌لدوزیان كه خزمی دایكی ره‌یان كلدانییه له پۆستی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌وقافی ئایینییه‌كانی مه‌سیحی، ئێزدی و سابیئه‌ی مه‌ندائی. ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌شی دووه‌می مادده‌ی چواره‌م، بڕگه‌ی دووه‌مه كه ده‌ڵێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی ئه‌و دیوانه داده‌نێت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئایینه‌كانه‌وه كه‌سێك كاندید ده‌كرێت.
پاتریاركی كلدانی ده‌شڵێت، رامی كه‌سێكی نه‌ناسراوه و له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداری بابلیۆنه‌وه كاندید كراوه، له كاتێكدا فیراس گۆرگیس كاندیدی 9 كه‌نیسه بووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، كه ئه‌و كه‌سێكی بێلایه‌ن و نیشتمانپه‌روه‌ر و مامۆستای زانكۆیه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی لابردراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌یان كلدانی بانگه‌شه‌ی كردووه كه ناوبراو كه‌سێكی نزیك له كاردیناڵ لویس ساكۆیه.
پاتریاركی كلدانی باسی له‌وه كردووه، ئه‌ندازیار ئه‌دوه‌ر فه‌تووحی له موسڵ كه‌نیسه‌یه‌كی به ناوی "ئیبراهیم خه‌لیل"ـه‌وه دروست كردووه، وه‌ك وه‌فا و یاده‌وه‌رییه‌ك بۆ سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی پاپا فرانسیس له 8ـی ئاداری 2021ـدا، هاوكات هۆڵێكی بۆنه‌كانی به ناوی هۆڵی "گفتوگۆی ئایینه‌كان" له شاری ئوور له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی دروست كردووه و مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌بووه. به‌ڵام دواتر داوا له‌و ئه‌ندازیاره خێرخواز و خۆبه‌خشه كراوه ناوی كه‌نیسه‌كه بگۆڕێت. ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌م كه‌نیسه‌یه پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێن و ناوه‌ندێكی جیهانی و مه‌سیحییه‌كان و ئه‌وانی دیكه زیاره‌تی بكه‌ن.
پاتریاركی كلدانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، هه‌ر پێشێلكارییه‌كی نوێی دژ به مه‌سیحییه‌كان به‌شێكه له‌و زنجیره‌یه‌ی له لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه ده‌ستیپێكرد، كاتێك به نایاسایی و به ناده‌ستووری و به پاساوی خۆیه‌وه، رێوڕه‌سمه مێژووییه‌كانی له سه‌رۆكانی كه‌نیسه‌كان كشانده‌وه.
مانگی تەمموز سەرۆککۆماری عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەرسوومی دا، کە پاتریارک لویس ساکۆ وەک سەرۆکی کەنیسەی کریستیان لەو وڵاتە ناساندبوو، هەرچەندە رووداوەکەی ساکۆ لە زۆرێک لە رۆژنامە نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوبووەوە، بەڵام لەتیف رەشید پێداگری لە سەرهەڵوێستەکەی کرد.
دەسەڵاتی دادوەری عێراق، لە مانگی تەمموزدا، فەرمانی بانگهێشتکردنی ساکۆی بە تۆمەتی سووکایەتیکردن و جنێودان و ناوزڕاندن دەرکرد، ئەمەش بە پشتبەستن بە داوایەکی یاسایی کە لەلایەن پارێزەرێکی سەر بە میلیشیای بابلیۆن تۆمارکرابوو، کە بەشێکە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی رەیان کلدانی سەرۆکایەتی دەکات، دواتر ساکۆ بەغدای بەجێهێشت و هاتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.