سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندا گه‌يشته هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندا مارك رۆته گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌خت و له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى پێشوازى لێكرا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندا مارك رۆته گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌خت و له لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن پێشوازى لێكرا.
مارك رۆته به سه‌رۆكايه‌تى شاندێكى حكومه‌ته‌كه‌ى گه‌يشته هه‌ولێر و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى پشوويه‌كى كورت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌ردانى مارك رۆته به يه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت و هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌يدا بڕێك پێداويستى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعشى وه‌ك ديارى بۆ هه‌رێمى كوردستان هێناوه.
مارك رۆته له 1967 له‌دايكبووه و يه‌كه‌م وه‌زيرى سه‌ر به پارتى گه‌لى ليبراڵى پارێزگار بووه و له ئێستاشدا سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندايه.
پێشتر چه‌ندين پۆستى حكومه‌تى هه‌بووه. له‌وانه وه‌زيرى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى بووه له نێوان 2002 و 2004 و له 2006 بووه‌ته سه‌رۆكى كوتله‌ى په‌رله‌مانى حزبه‌كه‌ى.
له هه‌ڵبژاردنى 2010 پارته‌كه‌ى توانى زۆرترين ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.




.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
