هەڵپەساردنی گەشتەکانی کۆمپانیای فڵای بەغداد کێشەی بۆ گەشتیاران دروستکردووە

K24 – هەولێر:
دوای ئهوهی بههۆی سزاكانی ئهمهریكا چالاكییهكانی كۆمپانیای فڕۆكهوانیی فلای بهغداد وهستان، دهیان گهشتیاری عێراقی له سعوودیه گیریان خواردووه و وهزیری گواستنهوهی عێراقیش داوا له هێڵی فڕۆكهوانی عێراقی دهكات، ئهو هاووڵاتییانه بگهڕێنێتهوه.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی عێراق، رهزاق محێبس ئهلسهعداوی، وهزیری گواستنهوهی عێراق داوای له هێڵی فڕۆكهوانی عێراقی كردووه، به ههماههنگی لهگهڵ لایهنی پهیوهندیدار، ئهو هاووڵاتییه عێراقییانه بگهڕێنێتهوه، كه له رێگهی كۆمپانیای فڵای بهغدادهوه سهردانی وڵاتی سعوودیهیان كردووه و ئێستاش دوای پهككهوتنی چالاكییهكانی ئهو كۆمپانیایه، ئهو هاووڵاتیانه له عهرهبستانی سعوودیه گیریان خواردووه.
بەهۆی هەڵپەساردنی گەشتەکانی کۆمپانیای فڵای بەغداد، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی عێراقی رووبەڕووی کێشە بوونەوە و بەگوێرەی گرتەڤیدیۆیەک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەک گەشتیار کە لە تورکیا و ئیماڕاتەوە دەگەڕانەوە هەرێمی کوردستان، لەلایەن کۆمپانیای فڵای بەغدادەوە لە گەیەندراونەتەوە بەغدا و گەشتەکانیان بۆ شوێنی دیاریکراو تەواونەکردووە، هاوکات ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەش کە بۆ گەشتی عومرە لە سعوودیەن، گەشتی گەڕانەوەیان بەو هۆکارەوە دواکەوتووە.
رۆژی پێنجشەممە (25ـی کانوونی دووەمی 2024) کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرجەم گەشتەکانیان بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەساردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، لیژنەیەکی حکومەتی عێراق لێکۆڵێنەوە لەگەڵ عەبدولکازم عەلوان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کارگێڕی کۆمپانیاکەدا دەکات و فڵای بەغداد پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەت دەکات بۆ وردبینیکردن لە بانگەشەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا.
رۆژی (22ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای بەغداد سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فڵای بەغداد، فڕۆکەکانی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی چەکداران، چەک و پارە بۆ سووریا و لوبنان بۆ پاڵپشتیکردنی گرووپە میلیشیکانی ئەو دوو وڵاتە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن.
دوای راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، کۆمپانیای فڵای بەغداد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تۆمەتەکانی رەتکردەوە کە هاوکاری سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی کردبێت و ئاماژەی بە بەردەوامی گەشتەکانیشدا، بەڵام دواتر بەهۆی بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکانیان و بڕیاری لێکۆڵینەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییە هەڵپەسێردرا.