حزبی دیموكرات له سیده‌كان یادی نه‌ورۆز ده‌كاته‌وه
"ئامانج لێی گرێدانی سۆزداریی خه‌ڵكی خۆمانه به شاخه‌كانی كوردستان"

K24 – سیده‌كان:
حزبی دیموكرانی كوردستانی ئێران یادی نه‌ورۆز و سه‌ر ساڵی كوردی له ناوچه‌ی سیده‌كانی سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان(ئێران) ده‌كاته‌وه.
كاوه جوانمه‌رد ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به كوردستان24 گوت: "ئامانج له‌و يادكردنه‌وه‌یه‌مان لێره بۆئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی به مه‌سه‌له‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌بانی چه‌كدارییه‌وه هه‌یه".
كاوه جوانمه‌رد گوتیشی: "بۆ ئه‌وه‌شه سۆزداریی و هه‌ستیی خه‌ڵكی خۆمان به شاخه‌كانی كوردستانه‌وه گرێبده‌ین".