ئێران سزادراوان رادەستی ھەرێمی كوردستان دەكاتەوە

K24 - حاجی ئۆمەران:
له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی پێنج ساڵی نێوان عێراق و ئێران، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م كۆماری ئیسلامی ئێران پێنج سزادراوی له ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران راده‌ستی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كردەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) كۆڤان عه‌بدوڵڵا، نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "بۆ ئەوەی ھەموو بەندكراوەكان بگەڕێندرێنەوە، دەبێ زانیاریمان ھەبێت كە چەند بەندكراو ھەیە، بۆیە دەبێ كەسوكاریان سەردانی فەرمانگەی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی ناوەكانیان وەربگرینەوە مامەڵە گەڕانەوەیان بۆ ئەنجام بدەین".
ئاغای خانها، نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر كه له پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سزادراوه‌كان ئاماده‌بوو به (كوردستان24) گوت: "بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان حكوومەتی ئێران و عێراق ئەنجامدراوە و حكوومەتی ھەرێمیش بەشێكە لەو رێككەوتنە، ئەم پڕۆسەیە دەستی پێكردووە قۆناغی یەكەمی بە گەڕانەوەی بەندكراوەكانی ئێرانی بوو".
گوتیشی: "لە قۆناغی دووەمداین و بەندكراوانی ھەرێمی كوردستان دەگەرێندرێنەوە، پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت تا ھەموو بەندكراوان دەگەڕێنەوە".
ره‌مزی كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی چاكسازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رونیكردەوە: "دوو لە سزدراوەكان خەڵكی شاری ھەولێرن و سێ دیكەشیان خەڵكی پارێزگای سلێمانین".
له‌مانگی هه‌شتی ساڵی 2015 وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م، هه‌رێمی كوردستان 97 سزادراوی راده‌ستی به‌رپرسانی ئێرانی كرد و له به‌رامبه‌ردا كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك كاروانی یه‌كه‌م پێنج سزادراوی راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان كردەوە، بە گوێرەی یاسا رێككەوتنی نێوانیان له كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سزادراوان بۆ وڵاتی خۆیان هه‌مان ئه‌و سزایه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه له‌وڵاتی دیكە له رێگه‌ی دادگا به‌سه‌ریان سه‌پێنراوه.