ئێران.. گرووپێكی چه‌كدار ژماره‌یه‌ك بیانی له‌سه‌ر سنووری پاكستان ده‌كوژن
K24 - هەولێر:
گرووپێكی چه‌كدار له میانی هێرشێكدا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و نزیك له سنووره‌كانی پاكستان نزیكه‌ی 10 ده‌كوژن، ئه‌م هێرشه هاوكاته ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024) میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، گرووپێكی چه‌كدار له هێرشێكدا بۆ سه‌ر گوندی سه‌راوانی پارێزگای سیستان له باشووری رۆژهه‌ڵات و له نزیك سنووره‌كانی پاكستان 9 كه‌سی بیانیان كوشتووه.
ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه و كوژرانی ئه‌و نۆ كه‌سه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئێران و پاكستان به‌تایبه‌ت به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر پاكستان له 16ـی ئه‌م مانگه‌دا و دواتر پاكستان به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی دایه‌وه و ژماره‌یه‌ك ئێرانی كوشت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئاسایی بووه‌ته‌وه و له رۆژی هه‌ینییه‌وه 26ـی كانوونی دووه‌م، باڵیۆزی هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌ركه‌كانیان.
ئه‌م هێرشه نوێیه‌ی چه‌كداران، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌میر حوسێن عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ پاكستان كه بڕیار وایه رۆژی دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌م سه‌ردانی ئیسلام ئاباد بكات.