پشتیوان سادق: كوردستان به سه‌قامگیری و ئاوه‌دانییه‌وه ده‌مێنێته‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جهت له‌سه‌ر پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری بووه‌ته‌وه و توانیویه‌تی به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024) پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (جه‌عفه‌ر میرانی) له شاری هه‌ولێر، له گوته‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر جددیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری كرده‌وه.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا توانی به‌سه‌ر چه‌ندین كێشه و قه‌یران و ئاڵنگاریدا زاڵ بێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر حكومه‌تێكی دیكه بووایه، نه‌یده‌توانی خۆڕاگر و به‌رده‌وام بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه ئیره‌یی پێ ده‌برێت، به‌ڵام كوردستان هه‌ر وه‌ك خۆی به گهشهوایی و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیرییه‌وه ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه كوردستان قوربانییه‌كی زۆری داوه و سه‌رۆك بارزانیش وه‌ك مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یی له پێشه‌وه وه‌ستاوه.